عێراق هاوردەکردنی بەرهەمە سوتەمەنییەکانی بەبڕی دوو ملیار دۆلار کەمدەکاتەوە

  2021-06-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هاوردەکردنی بەرهەمەسروشتییەکان بەبەهای دوو ملیار دۆلار کەمدەکاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، عێراق بەبەهای دوو ملیار دۆلار ئاستی هاوردەکردنی بەرهەمە سرووشتییەکانی بۆ وڵاتەکەی کەمدەکاتەوە، دەشڵێت، وەزارەتی نەوت سێ پرۆژەی نەوتی لە کۆمپانیای کێڵگەی ناوەندی لە پاڵاوتگەی دۆرە تەواوکردووە.

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کە ئەو پرۆژانە پێکهاتوون لە یەکەی بەرهەمهێنانی گاسۆلینی باڵا، کردنەوەی کیڵگەی تایبەتی بەرهەمهێنانی هایدرۆجین کەدەبێتە هۆکاری گەشەسەندنی زیاتر لەسێکتەری کارەبا.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئەم پرۆژە نوێیانە لەلایەن کۆمپانیای پاڵاوتگەی نەوتەوە ئەنجامدەدرێت و بەتەواوبوونیشی رێژەی ٩٠٪ی ئاستی هاوردەی بەرهەمە سوتەمەنییەکان بۆ عێراق کەمدەکاتەوە.  



ڕیکلام