هەواڵگری سەربازیی موفتی شەرعی داعشیان لە دۆرەی بەغدا دەستگیرکرد

  2021-06-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای هەواڵگری سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە موفتی شەرعی ڕێکخراوی داعشیان لە باشوری بەغدا دەسگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگر سەربازیی عێراق لە بەیاننامەکدا بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لە زانیارییە هەواڵگرییەکان لە نێوان جومگە گرنگەگانی دەزگای هەواڵری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، بەشی هەواڵگری سەربازیی بە هاوکاری فەوجی دووی سەرۆکایەتی و دەزگای هەواڵگری ناوچەی دۆرە، توانراوە شوێنی یەکێک لە هەرە مەترسیدارترین تیرۆریستەکانی داعش ئاشکرا بکرێت.

شوێنی بە ئامانجگیراو لە ناوچەی دۆرەی باشوری بەغدا بووە، کەسی بە ئامانجگیراو، یەکێک لە تیرۆرستانی داعش بووە، کە پۆستی موفتی شەرعی شارۆچکەی ڕاوە و دەوروبەری بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستگیرکردنی دۆسیەکەی کە بە گوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر دەستگیر کراوە، رەوانەی دادگا کراوە بۆ تەواوکردنی لیکۆڵینەوەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی دادگاییکردنی.



ڕیکلام