سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە پارکی کاکەییەکانی گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە نارنجۆکێک بە گەنجێکدا تەقیوەتەوە و بەسەختی برینداری کردووە و دواتریش گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجە نارنجۆکێکی پێبووە و پیایدا تەقیوەتەوە، بەسەختی هەناوی بریندارکردووە و دواتریش گیانی لەدەستداوە، تائێستاش ناسنامەی کەسەکە ناناسرێتەوە.
لەئێستاشدا، هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی لێکۆڵینەوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.