ژیان زانیاری لەبارەی رووداوی كوشتنی ئەو باوكەی لەكەركوك لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژرا بڵاودەكاتەوە

  2020-06-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ لە كاتێكدا لە خەودا بووە باوكێك لەلایەن كوڕە تەمەن 16 ساڵانەكەیەوە لە شاری كەركوك بە دەستڕێژی گوللە دەكوژرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك كوڕێكی تەمەن 16 ساڵان باوكی خۆی بە دەستڕێَژی گوللە دەكوژێت لە كاتێكدا باوكی لە خەودا بووە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی (تۆڕی هەواڵی ژیان) ئەو كەسەی كوژراوە ناوی (فەرمان مەلا حەمەدەمین)ە و خەڵكی قەزای چەمچەماڵە و لە بنەماڵەیەكی ناسراوی ئەو قەزایەن بەڵام كوژراوەكە لە كەركوك نیشتەجێ بووە.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی پۆلیس رووداوەكە دوای ئەوە هاتووە كە شەوی رابردوو كوژراوەكە لە كوڕەكەی خۆیداوە، بەیانی ئەمڕۆش لە كاتێكدا باوكەكە لە خەودا بووە لەلایەن كوڕەكەیەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

ژیان ئەوەشی زانیوە بكوژەكە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.


ڕیکلام