لەسەربڵاوکردنەوەی گرتەڤیدۆیەک لەتیک تۆک شەش گەنج دەستگیرکران

  2021-06-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە چەند گەنجیک سوکایەتی بە گەنجێکی دیکە دەکەن، پۆلیسی قەزای کەلار شەش کەسی دەستگیر کردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی ڤیدۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک، کە چەند گەنجێک لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بەگەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتیان بەسکاڵاکار کردوە .

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، لەئێستادابەبڕیاری دادوەر هەرشەشیان بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون .



ڕیکلام