وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە خراپی ئەو ئاردە دەکەن کە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویکردەوە، دوای دەنگۆیەکی زۆری هاولاتیان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت . رۆژی سێ شەممە ١٥-٦-٢٠٢١ بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو گەنمەیان تاقی کردەوە کە گەنمی سایلۆی هەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە دابەش دەکرێت بەمەبەستی بەرچاو روونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت.
لە بەشێکى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تاقی کردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێریەوە ئاردەکە بەپەسند راگەیەندرا .