هەولێر.. خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین گردبووەنەوە

  2021-06-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی کەوتنى بەشێکى زۆریان لە تاقیکردنەوەکاندا خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین گردبووەنەوە و داوای پێداچوونەوە بە نمرەکانیاندا دەکەن.

ئەو خوێندکارانە کە لە بەردەم زانکۆکە گردبوونەوە ڕایانگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخ و ئاستی خوێندن زۆرینەیان دەرنەچوون  و ڕێژەی دەرچوون لە زانکۆکە %8ـە و  دەڵێن "غەدرمان لێکراوە ."  

  دەشڵێن "لێرە ناتوانین قسە بکەین و ڕەخنە بگرین، بچوکترین قسە دەکەین مامۆستاکان توڕە دەبن و قسەمان پێدەڵێن ."  

  ئەو خوێندکارانە ڕاشیانگەیاند،  لەمساڵدا ماوەی ٧٠ رۆژ بەشەناوخۆییان پێنەدراوە و نەیانتوانیوە هاوشێوەی قوتابیانی ناوشار لە خوێندن بەردەوامبن و ئامادەی ناو هۆڵەکانی خوێندن بن و بۆیە بەوهۆیەوە بەشێکی زۆریان لە چەند وانەیەکدا کەوتوون.

 



ڕیکلام