کەشناسی: هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

  2021-06-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوە شەپۆلێکى گەرما ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٤٠ پلە بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، "سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1 تا 3 پلە روو لە نزم بوونەوە دەکات تا رۆژى هەینى بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە ژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت جگە لە سەنتەرى پارێزگاى کرکووک . رۆژى هەینى بەرزترین پلەکانى گەرما دەست دەکات بە بەرزبوونەوە ,رۆژى شەممەى سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکان دەگاتە سەرووى 40 پلەى سیلیزى . لە ئێستادا بەهۆى چالاک بوونى نزمە پاڵە پەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە لەگەڵ وەرگەڕانى هاوینە پێشبینى دەکەین لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە گشتى بەرزترین پلەکانى گەرما بەردەوام لە سەرووى 40 پلەى سیلیزى بێت . "

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "لەو کاتانەى شەپۆڵەکانى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکەن بەرزترین پلەکانى گەرما تا سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە سەبارەت بە سەنتەرى پارێزگاکان وە لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە سەرووى 36 پلەى سیلیزى .

تێبینى / لە کاتى هاتنى هەر شەپۆڵێکى گەرما ئاگادارتان دەکەینەوە ".

 



ڕیکلام