قوباد تاڵەبانی: كار لە‌سە‌ر بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت و شە‌فافتركردنی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌كان دە‌كە‌ین‌

  2021-06-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ‌ بە‌ڕێوبە‌ری گومرگە‌كانی ڕاگەیاند،‌ دە‌بێت كار لە‌سە‌ر چالاكتركردن و ڕێكخستنی جوڵە‌ی بازرگانی بكە‌ن بە‌ مە‌بە‌ستی زیادكردن و ھە‌مە‌جۆركردنی داھات .

جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، بە‌ ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابوری، و سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ئەمڕۆ لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێوبە‌رانی گومرگە‌كانی‌ ھە‌رێمی كوردستان و بانكە‌ بازرگانییە‌كان كۆبووەوە .

لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چاكسازی کردن لە‌ پرسی ڕێکخستنەوەی كارە‌كانی گومرگە‌كان و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان و كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین، بە‌ مە‌بە‌ستی زیادكردن و ھە‌مە‌جۆركردنی داھاتی دارایی و چالاكتركردنی جوڵە‌ی بازرگانی .

جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ئاماژە‌ی بە‌وەکرد، بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت و ھە‌مە‌جۆركردنی داھات، یە‌كێكە‌ لە‌ کارە لەپێشینەکانمان و دە‌بێت ئاسانكاری بكرێت بە‌تایبە‌ت لە‌پرسی نە‌ھێشتنی رۆتین بۆ ئە‌وە‌ی جوڵە‌ی بازرگانی چالاكتر بێت .

جە‌ختیشیکردەوە بە‌ ئە‌لیکترۆنیکردنی كاروبار و مامە‌ڵە‌كان لە‌ دە‌روازە‌ سنورییە‌كان ھۆكارێكە‌ بۆ‌ باشتر خزمە‌تكردن و نە‌ھێشتنی ڕۆتینە و شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌‌، بۆیە‌ دە‌بێت بە‌ردە‌وام كاری پێ بكرێت .

ھە‌ر لە‌و كۆبوونە‌وەکە‌دا ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا دوای دیاریكردن و خاڵبە‌ندیكردنی ھە‌رگرفتێك كە‌ رووبە‌رووی كاروباری گومرگە‌كان دە‌بێتە‌وە، دە‌بێت چارە‌سە‌ری بۆ دابڕێژرێت و لەمەشدا حكومە‌ت ھاوكاریان دە‌بێت .

دواتر بە‌ڕێوبە‌ری گشتی گومركی ھە‌رێم راپۆرتێكی خستە‌ڕوو لە‌بارە‌ی پلانە‌كانیان و بڕی داھاتی دارایی لە‌ماوە‌ی رابردوو، هەروەها گرفت و لە‌مپە‌رە‌كانی جوڵە‌ی بازرگانی لە‌ دە‌روازە‌ سنورییە‌كانی ڕوونکردەوە و  ئاماژە‌ی بە‌ چارە‌سە‌رە‌ گونجاوەکانیش کرد، كە‌ لە ئێستادا كاریان لە‌سە‌ر دە‌كرێت .



ڕیکلام