لە بەغدا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خرانە خوارەوە

  2021-06-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە نزیک بنکەی سەربازی رەشید لەشاری بەغدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا خراوەتەخوارەوە و کە ماددەی تەقینەوەی هەڵگرتبوو، هەر ئەمشەویش دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە ناوچەی کەرتان لە باشوری بەغدا خستووەتەخوارەوە .

ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا باسی لەوەکردووە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان توانیویانە لە ناوچەکانی رەشید و کەرتانی شاری بەغدا لە دووکاتی جیاوازی شەوی رابردوودا، دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بخەنەخوارەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە، سەرەڕای دانانی بۆسە و چاندنی بۆمب بەمەبەستی لێدان لێیان، تائێستا ٣٩ هێرشی موشەکی کراوەتە سەر بنکە سەربازی و کاروانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش لە عێراق و بنکە و بارەگا دپلۆماتییەکان، لەبەرامبەریشدا بەردەوامیش ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی تۆمەتبار دەکات.



ڕیکلام