هێزەکانی هاوپەیمانان چەک و پێداویستی سەربازییان رادەستی پێشمەرگە کرد

  2021-06-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە بڕی یەک ملیۆن و هەزار و ٣٦٦ دۆلار چەک و پێداویستی سەربازی رادەستی پاسەوانانی سنوری لە هەرێم کرد .

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەنراوێکدا شانەی ئەمنی عێراق باسی لەوەکردووە، لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن و مەشقپێکردنی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەوە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە هاوکارییەکان رادەستی پاسەوانانی سنور کراوە لە هەرێم کە بەشێکە لە سندوقی کۆمەکی نێودەوڵەتی دژی داعش .

لەساڵی ٢٠١٤دا و پاش سەرهەڵدانی گروپی چەکداری داعش، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا پێکهێنرا و بۆ روبەڕوبوونەوەی داعشیش سندوقێکی کۆکردنەوەی کۆمەکی سەربازی و دارایی بۆ یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکهێنرا.  



ڕیکلام