سۆرانی  |  بادینی  |  English      

هەرێم و بەغدا کاردەکەن لەسەر یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان

  2021-06-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی سەرەتایی هەیە لە نێوان بەغدا و هەرێم بۆ یەکخستنی تابلۆی ئوتۆمبێل.

تاریق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتووچۆی عێراق لە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی راگەیاندوە، هەرێمی کوردستان دەستی بەکارکردن کردووە لەگەل ئەو کۆمپانیایەی کە ماوەی ١٠ ساڵە لەگەڵ ئەوان کاردەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی سەرەتایی هەیە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لە نێوان هەرێم و بەغدا، لەگەڵ بوونی جیاوازییەکی زۆر ساکار لە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی لە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عێراق ڕاشیگەیاند، فەرمانگەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن لەسەر شێوازی کۆنی ئەوان کە خۆی دەبینێتەوە لە مۆری پەنجە و ئیمزای ئەفسەری تۆمارکردن، بۆیە ئەو فەرمانگانەش دەستیانکردووە بە هەمان شێوازی کارکردنی ئەوان.