چەند ئامۆژگارییەكی سادە بۆ خەوێكی خۆش لە شەوانی هاوینی گەرمدا

  2020-06-29  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا ڕێگرە بۆ زۆربەی خەڵكی كە نەتوانن وەك پێویست پشوو بدەن و خەویان لێ بكەوێت، بە تایبەت كە بەیانیش بەخەبەر دێنەوە تووشی لەشداهێزران بوون، بۆ ڕزگار بوون لەم كێشەیە شتێكی ئەستەم نییە .

ماڵپەڕی   Wissenئەڵمانی تایبەت لە بابەتە زانستی و تەكنەلۆژییەكان، هەندێك ئامۆژگاری پێشكەش كردووە، گەر پەیڕەو بكرێت، دەكرێت خەوێكی ئارام بەسەربەریت لە هاویندا .

یەكەم ئامۆژگای كردنەوەی پەنجەرەكانی ژووری نووستنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی دروست هەواگۆڕكێ رووبدات، بۆئەوەی هەوای ساردی بەیانیان لە هەموو لایەكەوە لێت بدات.

بەڵام لە كاتی بەرزبوونەوەی گەرمای ڕۆژدا پێویستە پەنجەرەكان دابخرێت و پەردەكان دابدرێنەوە بۆ ئەوەی تیشكی ڕۆژ نەیەتەوە ژورەوە .

هەروەها ماڵپەرەكە ئامۆژگاری دەكات بە كوژاندنەوەی سەرجەم ئامێرە كارەباییەكانی ژوری نوستن، چونكە هاوكارن بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای ژورەكە .

لە كاتی ئێواراندا لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، دەكرێت سەرلەنوێ پەنجەرەكان بكرێتەوە ، چونكە شنەبای سارد و هەوای پاك یارمەتیدەرن بۆ زۆر نووستن، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەش بیت كە تەوژمی هەوای سارد دەبێتەوە هۆی سەرمابوون و هەڵامەت .

هەیە لە دۆخی گەرمادا دەستبەرداری بەرگ و ئەو بابەتانەش دەبێت كە خۆی پێ داپۆشیوە ، بەڵام وەك ماڵپەڕەكە باسی دەكات، ئەوە بیرۆكەیەكی خراپە و زۆربەی ئەو كەسانەی بەوشێوەیە دەنوون تووشی سەرمابوون و هەڵامەت دەبنەوە، بۆیە ئامۆژگار دەكرێن بە لەبەركردنی ئەو بەرگانەی كە لە لۆكە یان ڕایەڵە سروشتییەكان دروستكراون .

لەپاڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ژەمەخۆراكی قورس و چەور بەتەنها بەسە بۆ ئەوەی بە دریّژایی شەو خەوت لێنەكەوێت، لەو بارەیەوە ماڵپەڕی Fit For Fun ئەڵمانی هۆشداری داوە لەوەی بە گەدەی پڕەوە بچیتە سەر جێگەی نوستن، چونكە ئەوە دەبێتە هیلاكی بۆ دەزگای هەرس بە درێژایی شەو، کە وادەكات خەولێكەوتن زۆر قورس بێت لە شەوانی هاویندا .

لەبری ئەوە پێویستە پەنا ببرێت بۆ ژەمێكی سوكی دەوڵەمەند بە پرۆتین، چونكە نەك بە ئاسانی هەرس دەكرێت، بەڵكو یارمەتیدەرە بۆ خەوێكی هێمن .

هەروەها ئامۆژگاری دەكات بە كەمكردنەوەی ئەوخواردنەوانەی كە بڕێكی زۆر مادەی كافایین و كحولیان تێدایە و بەر لە نوستن یان زیاد لە پێویست ئاوخواردنەوە و شلەمەنییەكان بە تایبەت ئاوی زۆر سارد و بەستوو، چونكە بە پێچەوانەی ئەوەی بڵاوە خواردنەوە بەستوو  لاشە گەرم دەکات وەل لەوەی فێنکی بکاتەوە .

جگە لەوەش ئەوەی بەسەر خواردنەوەدا جێبەجێ دەبێت بەسەر حەمامكردنیشدا جێبەجێ دەبێت كە بەر لە نووستن ئەنجام دەدرێت، چونكە حەمامكردن بە ئاوی شلەتێن دەبێتە هۆی كردنەوەی كونیلەكانی پێست و دەرچوونی گەمای لەش، هەروەها یارمەیندەریش دەبێت بۆ خاوكردنەوەی ماسولكەكان و خەوتنێکی ئارام .



ڕیکلام