کەرکوک.. گەنجێک لە بەنداوی کۆچەک خنکا

  2021-06-18  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
ئێوارەی لە بەنداوی کۆچەک لە باکوری شاری کەرکوک، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە لە ناوی بەنداوەکەدا خنکاوە.

هاوڕێ سەعید شایەتحاڵی ڕوداوەکەبەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەنداوی کۆچەک لەباکوری شارەکە گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە دانیشتووی گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوکە، پاش لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی خۆی لەبەنداوەکەدا خنکاوە.

ئەو شایەتحاڵە وتیشی گەنجەکە ناوی  (ئەحمەد عەلی) یە ولە دایک بووی ٢٠٠٤ە و دانیشتووی گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوکە وپاش نیوەڕۆ بەمەبەستی مەلە کردن ڕوی لەبەنداوی کۆچەک کردووە، بەڵام پاش ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات دەخنکێت وپاش ماوەیەک تەرمەکەی لەئاوەکە دەردەهێنرێت و ڕەوانەی پزیشکی نەخۆشخانەی ئازادی دەکرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری بۆ تەرمەکەی

ساڵانە بەهۆی ناشارەزایی لەسروشتی بەنداوەکەو لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، چەندین گەنج لەبەنداوی کۆچەک لەسنوری کەرکوک دەحنکێن، کەدۆزینەوەی تەرمی هەندێکیان ٣ هەفتەی خایاندووە،

سۆران عەبدولکەریم



ڕیکلام