وەزیری پلاندانانی هەرێم: تا ئێستا هیچ رەشنوسێكی رێكەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا نیە

  2020-06-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند تا ئێستا هیچ رەشنوسێكی كۆتایی بۆ رێكەوتن نیە و ڕێگەیەكی دیكە لەبەردەم حكومەتی هەرێم نیە لەبەر ئەوەی بەشێكە لە عێراق هەموو هەوڵەكانیش بۆ رێكەوتنە.


دارا ڕەشید، ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراقی رایگەیاند: نیەتمانە لەگەڵ بەغدا پێكبێین بەڵام هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامە جارێ نەگەیشتوینەتە ڕەشنوسی كۆتایی. دەبێت ڕێكبكەوین چونكە قەدەری هەرێمی كوردستان و بەغدا بەیەكەوەیە. 
ناوبراو لە دیدارێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا وتیشی: دەبێت گەشبین بین وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان مادام لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراق دەژین و دەستور دانی ناوە بە هەرێمی كوردستان، هەموو هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە بتوانین لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بگەینە ئەنجامی باش چونكە لەكۆتایدا لەبەرژەوەندی خەڵكی عێراق بەگشتی و خەڵكی كوردستان بەتایبەتی دەبێت. 
ئەو وەزیرەی حكومەتی هەرێمدەشڵێت: داوامان كردووە وەكو هەرێمی كوردستان مامەڵەمان لەگەڵ بكرێت وەكو بەشێك لە عێراق، واتە لەهەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی هەیەتی پێویستە هەرێمی كوردستانیش بەشێك بێت لەو ئیمتیازاتانە.
وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: ڕەشنوسی كۆتایی ئێمە بۆ رێكەوتن لە ساڵی 2019 لەگەڵ پێكهێنانی نوێی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستمان بە گفتوگۆكان كرد دواین (درافتی) ڕەشنوسی كۆتایی لەمانگی 12 ی 2019 بوو كە ڕێكەوتنێكی كۆتایی بێت.


ڕیکلام