هادی عامری: بۆ هەیبەتی كام دەوڵەتە دەگرین لە كاتێكدا هێزە بیانییەكان دێن و دەچن و ئاسمانی وڵاتیش پێشێل دەکرێت

  2020-06-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند ئەوانەی بۆ هەیبەتی دەوڵەت دەگرین باس لە چ هەیبەتێك دەكەن، لە كاتێكدا هێزی داگیركەر بە ویستی خۆی هاتووچۆ دەكات و ئاسمانی وڵاتیش بەردەوام لە لایەن فرۆكە بیانییەكانەوە پێشێل دەكرێت .

هادی عامری لە بەیاننامەیەكدا وتی "ئەوانەی بۆ هەیبەتی دەوڵەت دەگرین باس لە چ هەیبەتێك دەكەن لە كاتێكدا هێزە بیانییەكان بەویستی خۆیان دێن و دەچن لە وڵاتدا و  سەروەری ئاسمانی پیشێلكراوە و فرۆكە ئەمریكی و ئیسرائیلیەكان ئاسمانی بەغدایان بە تەواوی تەنیوە و ڕۆڵەكانی عێراق دەكەنە ئامانج ".

هادی عامری بە بۆنەی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە، كە بە شۆڕشی ساڵی 20 ناسراوە، لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یادی 100 ساڵەی شۆرشی ساڵی 20 بەسەر عێراقییەكاندا تێپەڕ دەبێت، كە یەكێك لە رابەرانی میرزا شیرازی  مەرجەعی ئەو كاتە و شانبە شانی هۆزەكان و كەسایەتییە نیشتیمان پەروەرەكان هەڵگیرسا بە ڕووی دایگیركارە بەریتانییەكاندا .

ئاماژەی بەرەشکردووە، ئەو شۆڕشە ئەوەی سەلماند كە گەلی عێراق تینووی ژیانێكی سەربەرزانەیە و هەموو جۆرە داگیركاری و بەندایەتییەك ڕەتدەكاتەوە .

داواشیكرد با شۆرشەكە هاندەرێك بێت بۆ رەتكردنەوەی بوونی هەموو جۆرە بیانییەك لەسەر خاكی عێراق و وەدیهێنانی سەروەریی نیشتیمانی و بنیاتنانەوەی عێراقێكی ئازاد و گەشەسەندوو .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا عامری ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوە ئەوان بوون هەزاران شەهیدیان پێشكەش كرد لە پێناو گێرانەوەی هەیبەتی دەوڵەت و پاراستنی دامەزراوەكانی و تا ئێستاش پێشكەشی دەكەن، كە هێشتا خوێنی ڕۆڵاەكانیان وشك نەبووەتەوە  و لە داخوازیە رەواكانیشیان پاشگەز نابنەوە، كە داوای چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان دەكەن لە عێراق، لە پێناو  ئەوەی دەوڵەت بتوانێت دەستی بەسەر هەموو شوێنێكدا بڕوات و یاسا بەسر هەمواندا بێ جیاوازی جێبەجێ بكرێت و عێراقییەكان بە كەرامەتەوە ژیان بەسەر بەرن .



ڕیکلام