ئەمریکا پەخشی چەند میدیایەکی ئێرانی و عەرەبی ڕاگرت

  2021-06-22  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری دادگای ئەمریکا، چەند پێگەیەکی ئەلکترۆنی دەزگا میدیاییە فەرمییەکانی ئێران داخران.

هاوکات روسیا تودەی بلاویکردەوە، ژمارەیەک پێگەی هەواڵی ئێران و چەند پێگەیەکی ئەلکترۆنی سەر بە گروپی حوسییەکانی یەمەن و چەند پێگەیەکی ئەلکترۆنی عێراقی نزیک لە ئێران ڕاگیراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە ژمارەیەک لە دەزگای میدیایی ئێران ڕووبەڕووی بلۆککردن و هێرشی ئەلکترۆنی بوونەتەوە، لەو هەنگاوەش پەنجەی تۆمەت بۆ ئیدارەی ئەمریکا درێژکراوە.

لەو میانەیەدا ماڵپەڕەکانی کەناڵی ئەلعالەم، کەناڵی کەوسەر، کەناڵی مەسیرەی یەمەنی سەربە حوسییەکان و ماڵپەڕی ئەلمەعلومەی عێراقی ڕاگیراون.

هاوکات کەناڵی (هودهود)ی ئێرانی تایبەت بە منداڵان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕاگیراوە.



ڕیکلام