شێرکۆ جەودەت: فراکسیۆنی یەکگرتوو خانەنشینى پەرلەمانتاران رەتناکاتەوە

  2020-07-01  | 
هەولێر
شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان خانەنشینى پەرلەمانتاران رەتناکاتەوە و پڕۆژەى خێرخوازى پێ ئەنجامدەدەن .

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سوپاس بۆ خوا فراکسیۆنی یەکگرتو ھەمیشە بۆ خوا و خەڵك و خاك و نیشتمان ژیاوە و سەرمەشقی چاکسازییەکانە و یاسای خانەنشینی عیراقی یەکگرتو ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ گشت ئەندامانی دەگرێتەوە، چونکە ھەموو پەرلەمانتارانی یەکگرتوو مەرجی پەنجا ساڵ تەمەن و پانزە ساڵ خزمەت، بگرە زیاتریشیان ھەیە و دەبێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک پەرلەمانتار ھیچکام لەو مەرجانەی سەرەوە نایگرێتەوە، بەڵام رایدەگەیەنێت کە "خانەنشینی پەرلەمانتاریم ناوێت" و بەو گەلە ستەمدیدەیەی دەفرۆشێتەوە و ئێمەش ناچار دەکات راستییەکان بخەینەڕو .

شێرکۆ جەودەت دەڵێت، ئێمە وەك پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو تەنانەت مانگانە و لەکاتی خۆیدا خانەنشینی زیاتر لە پانزە ساڵ خزمەتی وەزیفی پێش پەرلەمانتاریشمان لێبڕاوە کە ئێستا ھەندێك دەیانەوێت لێیخۆشبین بۆ ئەم حکومەتە گەندەڵکارە و بەدڵی خۆمان پرۆژە و ئەرکی خێرخوازی پێنەکەی.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە روونبێتەوە خانەنشینی پەرلەمانتار دوو جۆرن، یەکەمیان تەواو یاسایی و دروستە و دوەمیان ستەمە لە سیستمی خانەنشینی و بەبێ خزمەت و تەمەنی پێویستە کە بەداخەوە ھەندێك دەیفرۆشنەوە بەم میللەتە و رەتیدەکەنەوە بێ ئەوەی شمولیان بکات.



ڕیکلام