ئەمریکا: هێرشەکان پەیامێکی گرنگ بوون بۆ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران

  2021-06-28  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە مەبەستی دانانی سنورێک بۆ ئاڵۆزییەکان، وڵاتەکەی ڕێوشوێنی پێویست و پێشبینیکراوی گرتووەتە بەر لە کاتی بۆردومانە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردوودا سوریا و عێراق.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆما لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکان، پەیامیکی گرنگ و بەهێز بوون بۆ ئەو گروپانەی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

ئەو هۆشداریەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێشتر لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە بەرەبەیانێکی زوودا چەند هێرشێکی ئاسمانی وردیان کردووەتە سەر ئەو دامەزراوانەی کە ملیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریا بەکاری دەهێنن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجەکان بە وردی دیاریکراون، چونکە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران ئەو دامەزراوانە بەکار دەهێنن بۆ هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە دژی هێز و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق.



ڕیکلام