کەرکوک.. لە بەنزیخانەیەک بە دەستڕێژی گولـلە هاوڵاتییەک کوژرا

  2021-06-30  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لەناو بەنزیخانەیەکی شاری کەرکوک دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەک کرا و بە سەختی بریندار بووە و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە کەرکوک ڕایگەیاند، ڕوداوی تەقەکردنە لە بەنزیخانەی ئیسکانی شاری کەرکوک بووە و ئەو هاوڵاتیەی کوژراوە، گەنجێکە بە ناوی هێمن محەمەد و ڕوداوەش بە گوتەی پۆلیس لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسەی کوژراوە لە کاتی ڕوداوەکەدا ئافرەتێک و دوو منداڵی لەگەڵدا بووە و لەو کاتەی دابەزیوە بۆ پڕکردنی بەنزین، کەسێک لە ئۆتۆمبێلێکی کامرییەوە تەقەی لێکردووە و بە سەختی برینداری کردووە.

دوای روداوەکەش هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان هاتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و بەنزیخانەکەیان بە رووی هاوڵاتیاندا داخستووە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە و تا ئێستاش تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە.

 



ڕیکلام