تورکیا لە رێککەوتننامەیەکی جیهانیی تایبەت بە مافەکانی ژنان کشایەوە

  2021-07-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ تورکیا بەفەرمیی کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی "ئیستەنبوڵ" بۆ رێگریکردن لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان راگەیاند و بەمەبش تورکیا بووبە یەکەم وڵات کە لە رێککەوتننامەیەکی ئەوروپی بکشێتەوە لەدوای واژۆکردنی رێککەوتننامەکە.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەکە دەکشێتەوە ئەگەر وڵاتەکانی دیکە لە نێویشیاندا بولغاریا، هەنگاریا، پۆڵندا و سلۆڤاکیا ئامادەنەبن لە رێککەوتنەکە واژۆبکەن.

ڕێککەوتننامەی "ئیستەنبوڵ" کە بەفەرمی بە "رێککەوتننامەی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ رێگریکردن و رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و توندوتیژی خێزانی" ناسراوە، لەساڵی ٢٠١١دا و لەشاری ئیستەنبوڵی تورکیا، بە ئامادەبوونی 45 دەوڵەتی ئەوروپی و بە واژۆکردنی یەکێتی ئەوروپا هاتە کایەوە.



ڕیکلام