وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی توركیا و بەغدا و هەرێمی كوردستان كرد

  2020-07-02  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی ئەنكەرە و بەغدا و هەولێر كرد و داوای لێكردن كاری هاوبەش بكەن بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش وئاشتی و نیگەرانیشی دەربرٍی لە زیانە گیانییەكانی هێرشەكانی توركیا .

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە "واشنتۆن نیگەرانە لە كەوتنەوەی قوربانی مەدەنی لەو ناوچانەی كە هێرشەكانی توركیی تیا بەڕێوە دەچێت، پێویستە هەموو دەوڵەتان ڕێز لە سەروەری خاكی عێراق بگرن .

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هەموو هەوڵەكان روبەڕوبوونەوەی پاشماوەی چەكدارانی داعش بێت، لەو رٍوانگەیەشەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوا لە توركیا دەكات هاوكاری عێراق بكات بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە " واشنتۆن داوا لە بەغدا و ئەنكەرە و هەرێمی كوردستان دەكات، كاری هاوبەش بكەن، لەپێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەكەدا .



ڕیکلام