فڕۆکەیەکی سەربازی فلیپینى بە 95 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە تائێستا لانیکەم 29 ئەفسەر گیانیان لەدەستداوە و چارەنوسى 17 کەسى دیکەش تائێستا نادیارە.
پێگەى فەرمى ڕیا نۆڤەستى لە زارى فرانس پرێسەوە بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی سەربازی فلیپین لە جۆرى (C-130) بە 95 سەرنشینەوە کەوتووەتەخوارەوە.
بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، نزیکەى 40 کەس لەو سەرنشینانە لە مردن ڕزگارکراون، جەنەراڵى فڕۆکەکەش بە میدیاکانى وتووە کە، فڕۆکەکە لە کاتى فڕینیدا لە ڕێڕەوى خۆى لایداوە و کەوتوەتەخوارەو سوتاوە.
سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکراکرددوە، کە تائێستا لانیکەم 29 ئەفسەر گیانیان لەدەستداوە و 50ى دیکەش برینداربوون، هاوکات چارەنسوى 17 ئەفسەر تائێستا نادیارە.
وتیشى، دواى ڕووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانى فریاگوزارى گەیشتونەتە شوێنى ڕووداوەکە و بەشێک لە سەرنشینەکانیان ڕزگار کردووە.
فڕۆکەکە مانگى کانونى دووەمى ئەمساڵ لەلایەن ئەمەریکاوە پێشکەش بە سوپاى فلیپین کراوە و
ڕووداوەکەش لە جەزیرەى هۆلۆ لە هەرێمى فلیپین ڕوویداوە.
لە ناوفڕۆکەکەدا 92 کەسى تێدابووە وکەسەرجەمییان ئەفسەر بون و تازە خولێکی راهێنانی سەربازییان تەواوکردبوو و بە فڕۆکەکە دەگوازرانەوە بۆ دوورگەی جوولە لە باشووی فیلیپین.
هاوکات، 3 کەسیش لە دەستەى فڕۆکەوانى، لە ناوفڕۆکەکەدابوون بەپێى زانیارى میدیاکە تائێستا لانیکەم 29 ئەفسەر گیانیان لەدەستداوە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.