جێگری وەزیری گەشتیاری و شوێنەواری میسر ڕایگەیاندووە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە وڵاتەکەوە و داهاتی ئەو کەرتەش گەیشتووەتە چوار ملیار دۆلار .
غادە شەلەبی جێگری وەزیری گەشتیاری و شوێنەواری میسر بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا ووردە ووردە کەرتی گەشتیاری میسر دەبوژێتەوە و ئەو زیانەی بەهۆی کۆرۆناوە لێی کەوتووە کەمبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر چەندە پێش کۆرۆنا و لە ساڵی ٢٠١٩دا داهاتی گەشتیاری ساڵانە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٣ ملیار دۆلار بەڵام ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی کۆرۆناوە ٧٠% ڕێژەکەى لەدەستداوە و بەڵام لە ٢٠٢١دا کەرتەکە بوژاوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کەرتى گەشتیاری لە میسر یەکێکە لە سەرچاوە فەرمییەکانی داهاتی ئەو وڵاتە و ساڵانە ١٥%ی داهاتی نەتەوەی دابیندەکات بەهۆی ئەو هەموو شوێنەوارە گرنگە مێژوویە و بوونى سروشتی ئاوی و دەریا لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا.