لە باخچەی ئاژەڵانی ناوچەی كەنداوی سان فڕانسیسكۆی ئەمەریكا، بەشێک لە ئاژەڵ و باڵندەکان ژەمى یەکەمى ڤاکسینى کۆرۆنا وەردەگرن، بەمنزیکانە ژەمى دووەمیش وەردەگرن.
لە باخچەی ئاژەڵانی ناوچەی كەنداوی سان فڕانسیسكۆی ئەمەریكا، سەرجەم پشیلە و ورچ و پڵینگ و باڵندەكانیش، بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەكوترێن.
پێگەی عەرەبیە بڵاویکردوەتەوە، وەک ڕێگایەک بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ناو ئاژەڵاندا، بەرلەوەی ڤایرۆسەكە بە تەواوی لەناو باخچەكەدا بڵاو ببێتەوە، سەرپەرشتیارانی باخچەكە دەستپێشخەری دەكەن .
هاوکات، رۆژنامەی سان فرانسیسكۆ بڵاویکردەوە، ئەو دوو پڵینگەی بەناوەكانی (جینجەر و مۆلی) لە باخچەی ئاژەڵانی ئۆكڵاند تووشی كۆرۆنا بوون، هەردووكیان لە هەفتەی رابردوودا كوتراون.
كۆمپانیای دەرمانی ڤێتێرنەریی زویتیس، ڤاكسینەكانى ئامادەکردووە و دەشڵێن: بڕیارە سەرجەم ئاژەڵ و باڵندەكان بكوترێن، لە مەترسى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بپارێزرێن.
کۆمپانیاکە 11 هەزار ژەمە ڤاکسینى ئامادەکردووە و دواى وەرگرتنى ژەمى یەکەم پاش ماوەیەكی تر ژەمی دووەمى ڤاکسینەکە وەردەگرن.