کەرکوک.. دەست بەسەر ٥٤ هەزار لیتر بەرهەمی نەوتی قاچاخدا گیرا

  2021-07-04  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
دەستەی پشکنینی سەر بەکۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکانی عێڕاق بەپاڵپشتی پۆلیس وهەواڵگری کۆمپانیای نەوتی باکور، دەستیان گرت بەسەر کۆگایەک کەلەژێر زەمینێکدابووە وبڕی ٥٤ هەزار لیتر بەرهەمی نەوتی و٦ موزەخەو ماتۆڕو چوار مۆلیدەی کارەبایی کەسەرجەمیان ئامادەکرابوون بۆ بەقاچاخ بردنیان.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکور،کە لەبەرهەستیاری دۆسیەکە نەیویست ناوی بهێنرێت بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، توانراوە لەگەڵ تیمەکانی سەر بەبەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک ئەو کەرەستەو  بەرهەمە نەوتیانە بگوازرێنەوە بۆ شوێنی پێویست ووپەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەرهەمەکان لە بەنزین و گازو نەوتی سپی پێکهاتوون ول ەحەشارگەیەکدا شاردرابوونەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی تا ئێستا کەس بەتۆمەتی ئەو دۆسیەیە دەستگیر نەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەستی پێکردووە وسەرکەوتووانە توانیویانە ئەو هەوڵە پوچەڵ بکەنەوە .



ڕیکلام