نرخی نەوت گەیشتە 77 دۆلار

  2021-07-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برنت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە ٧٧ دۆلار و ١٦ سەنت.

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕەکانی وزە کە ئاژانسی (RBK ) ڕوسیا بڵاویکردووەتەوە،  دوا کات کە نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٧  دۆلار ساڵی ٢٠١٨ بووە، ئەمڕۆ لە بۆرسەی لەندەن نرخەکەی ١.٠٩% نرخەکەی بەرزبۆوە.

بەرربوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە کاتێکدایە، بۆرسەکانی جیهان چاوەروانی هەواڵی کۆبوونەوەکانی گروپی ئۆپیک پڵەس بوو، کە ناکۆکیان لە نێواندا بووە سەبارەت بە ئاستی بەرهەمی نەوت لە مانگی ئابی داهاتوودا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەر لە بەیانی ئەمرۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٧٦ دۆلار و ٣ سەنت بووە.



ڕیکلام