بەمەبەستی ملپێكەچكردنی توركیا بۆ ڕاگرتنی هێرش و ئۆپراسیۆنە سەبازییەكانی لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابوری و بازرگانی كرد لە دژی توركیا .
ئەحمەد سەحاف وتەبیّژی وەزارەتی دەرەوەی عێرا قبە سكای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاندووە، بە سەدان كۆمپانیای بازرگانی وئابوری توركیا لە عێراقدا كاردەكەن .
ئاماژە بەوەشكرد تا ئێستاش وەزارەتی دەرەوەی عێراق چارەسەری سیاسی بە گونجاو دەزانێت و بەپێویستی دەزانێت هەماهەنگی بكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و كۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەسەربازییە تاكلایەنەكان .
سەحاف ئاماژەی بەوەكرد، بە دەیان كۆمپانیای توركیا و بەرژەوەندی توركیا لە عێراقدایە و تەرازووی بازرگانییەكە لە بەرژەوەندی عێراقە، بۆیە عێراق دەتوانێت پەنا بەرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یان كۆبوونەوەی بە پەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی و گرتنە بەری زنجیرەیەك سزا و ڕێوشوێنی ئابوری لە بەرامبەر توركیا .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیكردەوە، ئەوان پێیان باشە بابەتە لە چوارچێوەی ڕێزگرتنی هاوسێیەتی و پابەندبووون بە یاسا نێودەوڵەتییەكان چارەسەر بكرێت، كە هەموویان جەختدەكەنەوە لە ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتیمانی و نابێت خاكی عێراق بەكار بهێنرێت بۆ زیانگەیاندن بە هیچ دەوڵەتێكی هاوسێ .
لە كۆتایی وتەكانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەكرد لە هەماهەنگی و گفتوگۆی هاوبەش، چونكە ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دەبێتە مایەی ئاڵۆزتركردنی دۆخەكە و هیچ ئەنجامێكیشی نابێت .
ئەو وتانەی وتەبیّژ ی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە كاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ فڕ}كەجەنگییەكانی توركیا زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیان كردە سەر هەردوو شارۆچكەی دێرەلوك و شیلادزێ لە پارێزگای دهۆك .
لە ڕۆژی 15 مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە سوپای توركیا هێرشی كردووەتە ناو سنوری هەرێمی كوردستان، بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان سوپای توركیا نزیكەی 24 خاڵ و بنكەی سەربازی و چاودێری لەسەر زنجیرە چیاكانی دەوروبەری پارێزگای دهۆك بنیات ناوە .
بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای توركیاوە تا ئێستا ژمارەیەك هاوڵاتی هەرێمی كوردستان شەهید و بریندار بوون و بە دەیان گوند و شوێنی ئاوەدانی ناچاربوون لەترسی گیانی خۆیان ماڵوحاڵو ڕەزوباخەكانیان جێبهێڵن .