هۆکارى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە ونبوەکەى ڕوسیا ئاشکرا بوو

  2021-07-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فڕۆکە ونبووەکەى ڕوسیا پاشماوەکانى لە دووری چوار بۆ پێنج کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی شاری پالانا دۆزراوەتەوە وهیچ کەسێک لە سەرنشینانى ڕزگار نەکراون .

بەیانى ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکى ڕوسى لە جۆری AN-26 بە 30 سەرنشینەوە دیار نەما کە لەکاتی فڕینیدا لە شاری پێترۆپاڤلۆڤسک لە ناوچەی کامچاتکا بەرەو گوندی پالانا پەیوەندی بە تاوەری پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەکەوە نەماوە .

تیمەکانى ڕزگارکەر بە ڕیا نۆڤەستیان ڕایگەیاند، دواى گەران و بەدوا داچونەکانیان پاشماوەکانى فڕۆکە ونبوەکەیان لە دووری چوار بۆ پێنج کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی شاری پالانا دۆزیوەتەوە.

لاى خۆیەوە، وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هۆکارى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە بۆ خراپى کەشوهەواى ناوچەکە دەگەڕێتەوە .

بەپێى زانیارى وەزارەتەکە، لە کاتی دیاریکراودا نەتوانراوە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەکەدا ببەستن.

بەپێی زانیاریەکان، فڕۆکەکە لە کاتی نیشتنەوەدا خۆی کێشاوە بە بەرزاییەکدا و تەواوی سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە .

پێشتریش میدیاکانى ڕوسیا بڵاویانکردەوە، دوایین دەرکەوتنی فڕۆکەکە لە دوورگەی کامتشاتکای بووە لە رۆژهەڵاتی رووسیا .

فڕۆکەکە 22 سەرنشین و 2 مێردمنداڵ و شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابووە .




ڕیکلام