ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 11ملیۆن کەسی تێپەڕکرد

  2020-07-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە راگەیاندنی دواین ئامارەكانی وڵاتان بەشێوەیەكی فەرمی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 11 ملیۆن كەسی تێپەڕكرد لە نێویاندا زیاتر لە شەش ملیۆن كەس چاكبوونەتەوە.

لە دواین ئەو ئامارانەی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی تۆمار كراون ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 11 ملیۆن و 198 هەزار و 209 كەس و زۆرترین ژمارەی تووشبووانیش لە وڵاتی ئەمریكایە كەتا ئێٍتا دوو ملیۆن و 890 هەزار و 588تووشبووی تۆماركردووە. 
لە ئیستادا ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 529هەزار و 212 كەس لەوەشیان بەهەمانشێوە زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەمریكایە و دوای ئەویش لە بەرازیل كە 63هەزار و 254 كەسە. 
بەریتانیا هەرچەندە لە ژمارەی تووشبووندا لە ریزبەندی هەشتەمین وڵاتدایە بەڵام لەژمارەی گیان لەدستداندا لە ریزبەندی سێهەمین وڵاتدایە و44 هەزار و 131 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە وڵاتانی رووسیا و هندستان و ئیسپانیا و پیرۆ و چیللی لە ژمارەی تووشبوون لە پێشیەوەن بەڵام ژمارەی گیان لەدەستدانیان زۆر لەو وڵاتە كەمترە. 
هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێٍستا لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە لە ئاستی جیهاندا شەش ملیۆن و 345 هەزار و 230 كەسە، هەرچەندە ئەمریكا زۆرترین ژمارەی چاكبوونەوەی هەیە، بەڵام لەكۆی 288 هەزار و 89 تووشبووی وڵاتی چیللی شەش هەزار و 51 كەس گیانیان لەدەستداوە و 253 هەزار و 343 تووشبووش چاكبوونەتەوە، بەوەش لە ئێستادا تەنها 28 هەزار و 695 كەسیشی ئاكتیڤی ماوەتەوە بەوەش پێشەنگی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە لە ریزبەندیئەو 10 وڵاتەدان كە زۆرترین تووشبوویان هەیە. 


ڕیکلام