سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خێراترە لە وەرگرتنی ڤاکسین لە جیهاندا و بەوەش دەردەکەوێت هێشتا دوورین لەکۆتایهێنان بەو نەخۆشییە.
، ئەمڕۆ ٨ب تەموزی ٢٠٢١، ئەنتۆنی گۆتێرز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا هۆشداری دا و رایگەیاند، ئەگەر رێگە بدەین زیاتر جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا بڵاوببێتەوە، ملیۆنان کەس گیانیان دەکەوێتە مەترسییە .
ناوبراو دەشڵێت، بەپێی زانستی تەندروستی، تا پەتاکە زیاتر بڵاوببێتەوە، جۆری نوێی زیاتر دەردەکەوێت و بەوەش زیاتر دەمانخاتە مەترسییەوە .
ئەمەش لە کاتێکدایە ، تائێستا 185 ملیۆن و 857 هەزار و 140 کەس لەجیهان توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و 17 هەزار و 885 کەس گیانیان لەدەستداوە .