بۆ یەکەمجار ئامێری دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ناسراو لە هەرێم دابینکرا

  2021-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بۆ یەکەمجار پێداویستی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا .

لە راگەیەندراوێکدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم باسی لەوەکرد، پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

سامان بەرزنجی ئەوەشی خستوەتەڕوو، زیاتر لە 255 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (7.8%)ی ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (4.4%) ی ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرتووە .

وەزیری تەندرووستی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا .




ڕیکلام