بزوتنەوەى تاڵیبان ڕایگەیاند، رێگە بە داعش نادەن لە هیچ ناوچەیەکی ئەفغانستان بوونی هەبێت و لێیان دەدەن.
بزوتنەوەی تاڵیبان لە ڕێگەى شاندێکییەوە کە سەردانی ڕووسیای کردووە، رایگەیاند، لە داهاتوودا نابینە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێک ، دەشڵێن، لە ئێستادا 85%ی خاکی ئەفغانستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیاندایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ میدیاکانی ئەفغانستان و ئێران بڵاویانکردەوە تاڵیبان دەستیگرتووە بەسەر دوو دەروازەی سنوری نێوان ئێران و ئەفغانستاندا.
لە دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکردووە بە کشانەوە لەو وڵاتە هێزەکانی تاڵیبان بە تەواوی بەهێزبوون و زۆربەى ناوچەکانیان کۆنترۆڵکردوە.