وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، 34 کۆمپانیای بۆ لیستی ڕەشی گەمارۆی ئابووری خۆی زیاد کردووە .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ناوی 34 کۆمپانیا لەوانە زیاتر لە 10 کۆمپانیای چینی خراونەتە لیستی ڕەشی گەمارۆ ئابورییەکان. ئەو کۆمپانیایانەش لە وڵاتانی وەک ئێران، چین و ڕووسیا و ژمارەیەک وڵاتی تردان.
وەزیری بازرگانی ئەمریکا وتوویەتی، کە لەو 34 کۆمپانیا و کەسایەتیانەی کە گەمارۆ خراوەتە سەریان 8 کەسایەتی و کۆمپانیایان هاوکاریان لە گەڵ ئێران بووە و کەلوپەلی ئەمریکاییان بردووەتە ئێران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، 6 کۆمپانیایان هاوکاری لە گەڵ بەرنامەی سەربازیی ڕووسیا بوو و خراونەتە لیستی ڕەشی هاوکاری ئابووری ئەمریکاوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا سەدان کۆمپانیا و کەسایەتی جیاواز خراونەتە لیستى گەمارۆکانی ئەمریکا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی کەرتی نەوت و ئەتۆمی ئێرانی.