وهزارهتی سامانه سروشتیهكانى هەرێم رهتیدهكاتهوه، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ 267 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیبێت.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتى سامانه سروشتیهكانى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە کە گوایە هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ 267 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە.
دەشڵێت، پرۆسەی هەناردەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان وەک مانگەکانی پێشووه.
ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەیەک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە، گوایە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 267 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە.