ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکی داوای هێرشی توند بۆ سەر میلیشیا ئێرانییەکان دەکەن

  2021-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی پۆڵەتیکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە حزبی کۆمارییەکان داوای هێرش و وەڵامی توندی ئەمریکای بۆ سەر گروپە میلیشیاکانی ئێران لە عێراق و سوریا دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی پۆڵەتیک، ژمارەیەک سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەو بڕوایەدان کە "سیاسەتی بایدن لەوەڵامدانەوە و هێرشکردنە سەر گرووپە میلیشیاکانی ئێران چالاک نییە و هیچ کاریگەرییەکی نییە.

رۆژنامە ئەمریکییەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەبڕوای سیناتۆرە کۆمارییەکان سیاسەتی ئیدارەی بایدن لەوەڵامی هێرشی میلیشیاکانی ئێران؛ بە سیاسەتێکی سکشستخواردوو لەقەڵەمی دەدەن و لەوبڕوایەدان کە وەک پێویست کاریگەری نییە لەبەرامبەر هێرشەکانەوە.

هاوکات، جیم ئەینۆف ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە بە رۆژنامە ئەمریکییەکەی راگەیاندووە، "بەهیچ شێوەیەک لەو هێرشە بەردەوامانە خۆش نابین کە گرووپە میلیشاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر ئەندامانی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ئەنجامی دەدەن".

جیم ئەینۆف ئەوەشی خستوەتەڕوو، "سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا شكستی هێناوە لەوەی وەڵامی دەستدرێژیی و هێرشەکانی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی بداتەوە و کۆتایی پێبهێنن".

رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو بە فەرمانی راستەوخۆی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان کردەسەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەسەر سنووری عێراق-سوریا و بەوهۆیەشەوە چوار چەکداری سەر بەو گرووپە کوژران.



ڕیکلام