جووتیار عادل: ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە

  2020-07-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دواكەوتنی زیاتری موچەی فەرمانبەران روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە رەتیدەكاتەوە زیاتر موچە دوا بكەوێت.


جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دواكەوتنی زیاتری موچەی فەرمانبەران روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە رەتیدەكاتەوە زیاتر موچە دوا بكەوێت. 
لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت، دەنگۆی زیاتر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە، وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی موچە. 
وتەبێژی حكومەت دەشڵێت: وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی خشتە راگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی موچەی موچەخۆران بەردەوام دەبێت، و تا 15 -7-2020 موچەی تەواوی وەزارەتەكان، فەرمانگە و دەستەكانی نەبەستراو بە وەزارەت دابەشدەكرێت.
ئەوەش دوای ئەوەهات كە دەنگۆی زیاتر دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی فەرمابەران بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەكرێت كە تا جەژنی قوربان كە لە سەرەتای مانگی ئابدا دەبیت حكومەت تەنها ئەم موچەیە دابەشدەكات.