هاوکێشەیەکی باو هەیە دەڵیت گۆڵپاریزی باش نیوەی تیپە هەر دوو پاڵەوانێتی یۆرۆ و کوپا ئەمریکا ئەم هاوکێشەیان سەلماند بە دروستی .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            
تۆڕی گۆڵەکەیەتی بەڵام پاڵەوانیتی دوای پاڵەوانیتی ئەو بۆچوونە تەواو کاڵبۆوە بەجۆرێک وای لێ ھاتووە ئێستا دەگوترێ مەرجی بنەرەت بۆ تیپ و پێکھـــاتەی بەھێز و بردنی نازناو گۆڵپارێزە .
یەکێک لە جیاوازیە تایبەتەکانی یۆرۆی ساڵی ٢٠٢٠ ئەوە بوو گۆڵپارێزێک بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتێکە ، لە کوپا ئەمریکاش مارتینێز شانبەشانی مێسی وەک پاڵەوان ناوی دەھـــێنرا لەوەی تانگۆی کردۆتە پاڵەوان .
ئامار و داتای ھەر سێ گۆڵپارێزان ( دۆنارۆما و بیکفۆرد و مارتینێز )
_ دۆنارۆما  : ٧ یاری ئەنجامداوە  ، سێ  یاری چۆتە کاتی زیادکراو  ، واتا ٧٢٠ خولەک یاری کردوە تەنیا( سێ ) گۆڵی لێ تۆمارکراوە .
_ بیکفۆرد : ٧ یاری ئەنجامداوە دوو  یاری چۆتە کاتی زیادکراو  ، واتا ٦٣٠ خولەک یاری کردوە تەنیا( دوو ) گۆڵی لێ تۆمارکراوە .
_ مارتینێز : ٦ یاری ئەنجامداوە ، یەک  یاری چۆتە کاتی زیادکراو  ، واتا  ٥٧٠ خولەک یاری کردوە تەنیا( سێ ) گۆڵی لێ تۆمارکراوە .