ژمارەى گیانلەدەستدانى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکەى زیقار بۆ 70 کەس بەرزبوەوە

  2021-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش ئەوەی شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی (ئەلحوسەین) تایبەت بە چارەسەکردنی تووشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار کەوتەوە، بەوهۆیەشەوە ژمارەی مردوان و برینداران بەردەوام بوو لەبەرزبوونەوە و، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ژمارەی ئەو کەسانی گیانیان لەدەستداوە گەشتە 70 کەس.

سەرچاوەیەکی تەندروستی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئاگرکەوتنەوەکەوە و گەورەیی ئاگرەکەوە، بەڕێوەبەری گشتی  بەرگری شارستانی بەڕێکەوتووە بۆ پارێزگای ناسریە .

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی تەقینی ٣ بوتڵی ئۆکسیجینەوە کەوتووەتەوە .

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئایاری ڕابردوودا، ئاگرێک لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی ڕۆژهەڵاتی بەغدا کەوتەوە، کە تایبەت کرابوو بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا، لە روداوەکە ٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون .

لەسەر روداوەکەش حکومەت حسین تەمیمی وەزیری تەندروستی پیشووی عیراق و چەند لێپرسراوێکی دیکەی کەرتی تەندروستی لە نەخۆشخانەکە و وەزارەتی تەندروستی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.



ڕیکلام