ریال مەدرید ئاڵای سپی هەڵکرد

  2021-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بازار گواستنەوەی یاریزانان بەویست و بەرنامەی ریال مەدرید ناروات بەڕێوە بۆیە یانەکە لە گواستنەوەی ئەم هـــاوینەدا ئاڵای سپی بەرز کردەوە .


پێگەی گۆڵی لە نوێترین بڵاوکردنەوەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یانەی ریال مەدرید گرێبەستکردن لەگەڵ هــەر دوو ئەستێرە هالاند ئیمباپێ بۆ ئەم گواستنەوەیە لەبیرکردوە چوونکە یانەکانیان بەهـــیچ جۆرێک نەرمی نانوێنن لە مامەڵەکردن لەسەریان .
لە لایەکی دیکەوە گۆڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پێرێز بیر لەوە دەکاتەوە چەند مانگێکی دیکە ئەم گرێبەستانە تەواو ئاسان دەبن چوونکە کاتی گرێبەستەکە تەواو دەبن یان نزیک دەبن لە تەواوبوون
بۆیە یانەکە لە ئێستادا ئامادەنییە بڕە پارەیەکی زۆر خەرج بکات و بۆ ئەم گواستنەوەی هـــــاوینە ئاڵای سپی هــــەڵکرد .


ڕیکلام