ڕامۆس چی بە حەکیمی وتوە

  2021-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سێرجۆ ڕامۆسی ئیسپانی و یاریزانی نوێی یانەی پاریس سانجێرمان یەکەمین بینین شتێکی سەرنج ڕاکێش بە حەکیمی دەڵێت .

ڕۆژی دوو شەممە ڕامۆس یەکەمین مەشق و ڕاهێنانی لەگەڵ یانەی پاریسدا ئەنجامدا ، پێش چوونە نێو ڕاهــێنانەکان ڕامۆس یاریزانە کۆنەکانی ریال مەریدی وەک حەکیمی و ناڤاس بینیەوە .
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی زانیاری ئەوەی بەدەست گەشتووە سێرجۆ ڕامۆس لە یەکەمین بینیندا بە حەکیمی وتوە باشترین کارت کردوە هـــاتویت بۆ پاریس و نەگەڕایتەوە بۆ مەدرید .
بۆ وەبیرهـــێناوە وەرزی رابردوو حەکیمی توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا و دەنگۆی گەرانەوەی بۆ مێرەنگی زۆر بەهێز بوو بەڵام ریال مەدرید هـــیچ کاردانەوەیەکی ئەرێنی نەبوو بەرامبەر حەکیمی بۆیە حەکیمی ڕویکردە پاریس سانجێرمان .


ڕیکلام