بەتۆمەتی گەندەڵی سزای 4 ساڵ زیندانیکردن بۆ بەرپرسێکی باڵای عێراق دەرچوو

  2021-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بەفیڕدانی موڵکی دەوڵەت، سزای 4 ساڵ زیندانی بۆ رەعد قاسم محەمەد بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی کارەبا دەرچووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رەعد قاسم محەمەد بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی ئابووری  و باج و بەرهەمهێنان بووە، لە ئێستاشدا بە 4 ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی 10 ملیۆن دینار سزادراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی 18 ساڵی رابردوودا 80 ملیار دۆلار لە سێکتەری کارەبادا خەرجکراوە و هێشتاش گەلی عێراق وەک پێویست بڕی پێویستی کارەبای بەدەستنەگەشتووە".



ڕیکلام