یەکێتى و گۆڕان لە بارەى ئاڵوگۆڕکردنی چەند پۆستێک کۆدەینەوە

  2020-07-05  | 
سلێمانى
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارەى ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاڵوگۆڕکردنى پۆستە حکومییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، کۆبنەوە.

 بە پثى زانیاریەکان کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ لەنێوان  ئەو لێژنە هاوبەشەى لەنێوان هەردوولا بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان پێکهینرا لە چەند رۆژى رابردوودا ئەنجامدەدرێت، یەکێک لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە ئاڵوگۆڕکردنى پۆستە حکومیەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە، بەپێى ئەو رێککەوتنەى پێشتر کراوە.

ئەمە دواى ئەوە دێت، لە سەرەتایى ئەم مانگە یەکێتى و گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاریاندا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەش بۆ کارکردن لەسەر پرسى لامەركەزیەت و جەختیان لە ئەنجامدانى چاکسازى راستەقینە و چالاککردنەوەى رێکەوتنەکەى نیوانیان کردەووە.

 



ڕیکلام