بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران په‌رله‌مانی به‌لجیكای دانی نا به جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی لەلایەن رێكخراوی داعشەوە .
ئەم بڕیارەی پەرلەمانی بەلجیکا لە دوای ئەوە ێت لە ماوەی ڕابردوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی به‌لجیكا و فیلیپ فاسنتسكیب، سه‌رۆكی رێكخراوی قوربانیانی تیرۆر له فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی به‌لجیكی و فه‌ره‌نسی له مانگی شوبات و ئاداری ساڵی 2020 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان و قوربانیانی ئێزیدی كۆبوونه‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی ئاواره ئێزیدییه‌كان بوون له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئەو سەردانە ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌لجیكی (پێشنیازی دان پێدانان به جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان و هاوكاریكردنیان) پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كرد، پاشان له 28ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌و پیشنیازه له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ كرا .
ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکەش ئەم خاڵانەی تێدایە:
یه‌كه‌م/ ته‌واوی دامه‌زراوه به‌لجیكییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بنه‌وه كه داعش تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له دژی ئێزیدییه‌كانی ئه‌نجامداوه .
دووه‌م/ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نابێت تاوانباران له سزای یاساییان له عێراق و سووریا رزگاریان بێت .
سێیه‌م/ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دادگای به‌لجیكا بۆ دیاریكردن و دادگاییكردنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی به‌لجیكی، كه له تاوانه‌كانی دژ به كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی تێوه‌گلا بن .
چواره‌م/ داوا له حكومه‌تی به‌لجیكا بكرێت، یارمه‌تی ئه‌و ئێزیدییانه بدات، كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان له شاره‌كانیان، به‌و مه‌رجه‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به نێوه‌ندگیری نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ بكرێت، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و رێككه‌وتنه .
پێنجه‌م/ گرنگی به‌شداریكردنی به‌لجیكا له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی شار و گونده وێرانكراوه‌كان .
شه‌شه‌م/ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی دیاریكراو بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست توندوتیژی سێكسی، كۆیلایه‌تی و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به كه‌رامه‌ته‌وه ناڵاندوویانه .