وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەرگای کشانەوە داخراوە و دەشڵێت، چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنى کۆمسیاران دەکەن.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى پێشتر كۆمسیۆن ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌شدارى لیست و كه‌سایه‌تییه‌كان، نیشاندا ئیتر ده‌رگاى كشانه‌وه له 20ی مانگی شەشەوە داخراوه.
دەشڵێت، چاوه‌ڕێى بڕیاری كۆمیسیاران ده‌كه‌ین سەبارەت بە کشانەوەی رەوتی سەدر، له هه‌ڵبژاردنەکان.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم و وەزیرەکانی سەر بە رەوتەکەی لە کابینەی مستەفا کازمی کشاندەوە .