نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی شەش دیاریكرا

  2020-07-05  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قایمقامیەتی سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی دیاریكرد و بۆ مانگی رابردوو نرخی هەر ئەمپێریچك لە نێوان پێنج هەزار تا شەش هەزار و 250 دینار دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دوای كۆبونەوەی رایگەیاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلیەكانی لە مانگی رابردوو بە (33) دینار و نیو  دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێر بۆ مانگەكە لە شەش هەزار و 250 دینار زیاتر نابێت. 
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە 33 دینار و نیو بۆ مانگی رابردوو دیاریكرا، بە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (160) بۆ (185) كاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان پێنج هەزار بۆ شەش هەزار و 250دینار دەبێت.
قایمقامیەت ئەوەی روونكردووەتەوە نرخەكان بەگوێرەی پێدانی كارەبا لە گەڕەكەكان گۆڕانی بەسەردا دێت و بۆ مانگی تەمووزیش مۆلیدەكان پێویستە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە موەلیدەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن. 


ڕیکلام