مەزڵوم عەبدی (مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند، تورکیا بانگەشەی ناڕاست بڵاودەکاتەوە لەبارەی گۆڕی شەڕڤانان و خەڵی مەدەنی و وەک گۆڕی بەکۆمەڵ دەیان ناسێنێت.
لە تویتێکدا، مەزڵوم کۆبانێ داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات جینۆسایدی سەر عەفرین لەلایەن تورکیاوە ڕابگرن و دەشڵێت، "تورکیا بە هەڵدانەوەی گۆڕی شەڕڤانان و خەڵکی مەدەنی و پیشاندانی وەک گۆڕی بەکۆمەڵ دەیەوێت ڕاستییەکان بشێوێنێت".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکردووە، "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، کە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە عەفرین بکات و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بەکۆتابهێنێت".
دوو رۆژ پێش ئێستا، پارێزگاری هاتای رهحمی دۆغان رایگەیاند، "پێشتر تهرمی ٣٥ كهس دۆزرابوونهوه و ئهمڕۆش ژمارهكه گهیشتووهته ٦١ تهرم، كارهكان بهردهوامن و لهوانهیه ژمارهكه زیاد بكات دهمانهوێت ههموو رێكخراوه نێودهوڵهتییهكان و مرۆڤایهتی ئهو تاوانه دژبه مرۆڤایهتییهی رێكخراوی تیرۆریستیی یهپهگه/پهكهكه ببینن ".
لەبەهاری ساڵی ٢٠١٨ەوە، شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەوە دەستی بەسەرداگیراوە و بەبەردەوامیش، شەڕ لەنێوان هێزە کوردییەکان، رژێمی سوریا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو رژێمە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لەو شارەدا روودەدات و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتیان و دانیشتوانی ئەو شارە دەبنە قوربانی.