کازمی: بکوژانی هیشام ئەلهاشمیمان دەستگیرکرد

  2021-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگا ئەمنیەکانی عێراق بکوژانی ڕۆژنامەنووس و نوسەر و لێکۆڵەری بواری گروپە ئیسلامییەکانی عێراق (ھیشام ئەلھاشمی)یان دەستگیر کرد .

لەوبارەیەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ھەواڵەکەی پشتراستکردۆتەوە. و وتی " بەڵێن دابوو بە دەستگیرکردنی بکوژانی ھیشام ئەلھاشمی و ئێستاش بەڵێنەکەمان بردە سەر، پێشتریش تیمی مردن وبکوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان لەبەردەم دادگا ڕاگرت، ھێزەکانمان سەدان تاوانباری دیکەیان دەستگیر کردووە، کە دەستیان سورە بە خوێنی کەسانی بێ تاوان ".

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵک مافی خۆیەتی ڕەخنە بگرێت، کار بەو پڕوپاندە نزمانە ناکەن وکاریان تێ ناکات و موزایەدەش ناکەن، بەڵکو ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکین بۆ خزمەتکردنی کەل و چەسپاندنی دادپەروەریی

بڕیاریشە ئێوارەی ئەمرۆ دانپیانانی بکوژەکان لە کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەت بڵاوکرێتەوە .

ھیشام ئەلھاشمی لێکوڵەری بەناوبانگی سیاسی و نوسەرو شیکەرەوەیەکی بە توانای عێراقی بوو، لە بواری گروپە چەکدار و ئیسلامییەکان ، بە تایبەت دۆخی سەربازی گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی .

ھیشام ئەلھاشمی ڕۆژی  ٦ تەموزی ٢٠٢٠، لە ناوچەی زەیونەی بەغداد لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە کە ماتۆرسلیلێکیان پێبوو، درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆر کرا



ڕیکلام