ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق دانپێدانانی ( ئەحمەد حەمداوی عوید معارج کینانی) بکوژی هیشام هاشمی پسپۆری ئەمنی عێراقی بڵاوکردەوە .
بە گوێرەی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی، کینانی لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٥ و سەر بە گروپێکی یاخی و لە یاسا دەرچووە .
ئەوەی جێگەی شۆک بووە لە دانپێدانەکانی کینانیدا ئەوەیە کە ، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە دەزگای پۆلیس دامەزراوە و پلەکەی ملازمی پلە یەک بووە لە وەزارەتی ناوخۆیی عێراق .
کینانی دەربارەی تیرۆرکردنە وتی "لە ناوچەی ئەلبوعیسە کۆبوونیەوە و بە دوو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلکی جۆری کرۆلا کارە تیرۆریستییەکەمان جێبەجێکردووە ".
تیمی تیرۆکردنی ھاشمی لە چوار کەس پێکھاتبوون و دوای کردەوەکەش گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی مەدینە سەدر، بۆ شوێنبزرکردنی تاوانەکەشیان چەند شوێنکی بەغدا گەڕاون و کردەوەکەشیان بە سێ دەمانچە و چەکێکی جۆری غەدارە ئەنجامداوە .
کیانی دانە بەوەشدا ناوە، تیرۆرکردنەکەی بە دەمانچەکەی خۆی ئەنجام داوە، کە لە پۆستی ئەفسەریەکەی وەریگرتووە .
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوەرۆی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بکوژانی ھیشام ھاشمیان دەستگیر کردووە .
ھیشام ھاشمی لێکوڵەری بەناوبانگی سیاسی و نوسەرو شیکەرەوەیەکی بە توانای عێراقی بوو، لە بواری گروپە چەکدار و ئیسلامییەکان ، بە تایبەت دۆخی سەربازی گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی .
ھیشام ئەھاشمی ڕۆژی ٦ تەموزی ٢٠٢٠، لە ناوچەی زەیونەی بەغداد لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە کە ماتۆرسلیلێکیان پێبوو، درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆر کرا.