حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژادنەکان ڕاگەیاند .
عەبادی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، گوتارەکەی موقتەدا سەدر بە ھەند وەردەگرێت کە دوێنی بڵاویکردەوە، چونکە ئەوە داوای ھەمووانە بۆ بەرانگاری و هاوئاھەنگی لە پێناو ڕزگارکردنی وڵاتەکە و سەرخستنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە، کە هەموو عێراقییەکان تیا بەشداربن بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی داهات و پۆستی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی تایبەت و گروپ .
عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد، بەربەست و ڕێگرییەکان پێویستی بە ئامادەییەکی کاریگەر و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی هەیە، کە شەرعیەتی خۆی لە هەڵبژاردنەکانەوە وەردەگرێت .
لە کۆتایی وتەکانیدا عەبادی ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر، پێویستی بە سەرکەوتنی نوێ و خزمەتی هاوڵاتیان ھەیە .
ئەو وتاتەی عەبادی لە کاتێکدایە ، دوێنی تەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە کشانەوەی رەوتی سەدر ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەرگای کشانەوە داخراوە و دەشڵێت، چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکەن .
جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی پێشتر کۆمسیۆن رەزامەندی لەسەر بەشداری لیست و کەسایەتییەکان، نیشاندا ئیتر دەرگای کشانەوە لە ٢٠ی مانگی شەشەوە داخراوە .
دەشڵێت، چاوەڕێی بڕیاری کۆمیسیاران دەکەین سەبارەت بە کشانەوەی رەوتی سەدر، لە هەڵبژاردنەکان .
دوێنێ، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق ناکەن و دەست لە حکومەتی ئێستا و داھاتوو دەکشێننەوە .
رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی لە عێراقدا روودەدات پلانێکە بۆ شکستپێهێنانی گەلەکەی، دەشڵێت، "هۆشداری دەدەم؛ کە بەر لەوەی عێراق وەکو ئەفغانستان و سوریای لێبێت دەبێت گەندەڵکاران لە حوکمڕانی دووربخرێنەوە ."
بڕیارە لە ١٠ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت و ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی پەرلەمانی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا دەکەنەوە.ەوە لە ٢٠ی مانگی شەشەوە داخراوە.